ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا راگەیاند

:: AM:09:11:15/06/2026 ‌
چوار وڵاتی ئەوروپی بەیەكەوە پێشوازی لە رێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا دەكەن و دووپاتی دەكەنەوە، ئامادەن هەندێك لە سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرن.

ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، چوار وڵاتی ئەوروپی كە بریتین لە بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، بەیەكەوە پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكەن و دووپاتی دەكەنەوە كە پشتیوانی سەرخستنی رێككەوتنەكە دەكەن.

 لە راگەیەنراوێكی هاوبەشی ئەو وڵاتە ئەوروپییانەدا هاتووە، "ئێمە ئامادەین ئەو سزایان هەڵبگرین كە پێوەندییان بە هەنگاوە روونەكانی ئێرانەوە هەیە لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی، بە كۆششێكی چڕیش كار دەكەین لەگەڵ ئەمەریكا و ئێران بۆ قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە".

چوار وڵاتەكەی ئەوروپا دووپاتیشی دەكەنەوە، هەرگیز نابێت ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت و ئامادەییش دەردەبڕن بۆ كاركردن لەگەڵ ئێران و ئەمەریكا و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە پێناو ئەو ئامانجە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل