میسال ئالووسی سیاسەتمەداری عێراقی و پەرلەمانتاری پێشوو دووپاتی دەكاتەوە، ئەوەی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران روو دەدات رێككەوتن نییە و تەنیا نوێكردنەوەی ئاگربەستە، دەكرێت عێراقیش لێی سوودمەند بێت.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، میسال ئالووسی لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی
مەدا دەڵێ، "ململانێ و جەنگی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران زۆر گەورەتر و قووڵتر و مەترسیدارترە لەوەی بە راگەیاندنی رێككەوتنێك یان نیازپاكی یان درێژكردنەوەی ئاگربەست كۆتایی بێت".
بۆیە دووپاتی دەكاتەوە ئەوەی لە نێوان واشنتن و تاران بە ناوی رێككەوتن راگەیەنراوە، تەنیا درێژكردنەوەی ئاگربەستە و زیاتر نییە، چونكە ئەمەریكا لە هیچ دۆسیەكی خۆی سازشی نەكردووە، بۆیە تەنیا دەرفەتی 60 رۆژی بە ئێران داوە بۆ ئەوەی لە ناوخۆ و دەرەوە خۆی باشتر بكات.
بە بڕوای ئالووسی دەكرێت عێراق لەو بابەتە سوودمەند بێت و لەو ماوەیەدا چەك بە میلیشیاكان دابنێت و چاكسازی دارایی و ئابووری بكات.
بەگوێرەی لێدوانی فەرمی بەرپرسانی ئێران و ئەمەریكا و پاكستان، ئێران و ئەمەریكا رێككەوتوون بەڵام تەنیا واژووكردنی ماوە.