كاتس: ئەگەر ئێران بەهۆی لبنان هێرش بكات ئەوا ئێمەیش هێرشی دەكەینە سەر

:: AM:10:05:15/06/2026 ‌
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رای گەیاند، هێزەكانی ئیسرائیل لە لبنان و سووریا و غەزە دەمێننەوە و دەشڵێ‌، "ئەگەر ئێران بە هۆی رووداوەكانی لبنان هێرش بكات، ئەوا ئێمەیش هێرشی دەكەینەسەر".

ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، "من و نەتەنیاهۆ سیاسەتێكی روون بەڕێوە دەبەین، ئەویش ئەوەیە دەبێت سوپاكەیان لە ناوچە تەناهییەكان لە لبنان و غەزە و سووریا بمێنێتەوە".

لەبارەی ئێرانیش دووپاتی كردەوە، ئەگەر بەهۆی رووداوەكانی لبنان و حزبوڵا هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئیسرائیلیش هێرش دەكاتەوە سەر ئێران.

دوێنێ‌ میدیای ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، ئیسرائیل سەربەستانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و میلیشیاكانی كار دەكات و لە ئۆپراسیۆنەكانی لە لبنان بەردەوام دەبێت.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل