عەباس عێراقچی لە چەندان پێوەندیی تەلەفۆنی بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان، داوای كردووە كار بكرێت بۆ ئەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لبنان رابگیرێت و لەو كارەیشدا بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی ئەمەریكا.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، عەباس عێراقچی چەندان پێوەندی تەلەفۆنی ئەنجام داوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و توركیا، داوای لێ كردوون داوا لە ئیسرائیل بكرێت هێرشەكانی بۆ سەر لبنان رابگرێت.
رۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی ئەمەریكا لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان ئەمەریكا و ئێران كراوە.
ئەمڕۆ یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە، هێزەكانی ئیسرائیل لە لبنان و غەزە و سووریا ناكشێنەوە و ئەگەریش ئێران لەسەر دۆسیەی لبنان هێرش بكات، ئەوا ئیسرائیل بە هێز وەڵامی دەداتەوە.