حوسێن عەوادی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، پلانێك دانراوە بۆ ئەوەی دۆسیەی تەناهیی مووسڵ بە تەواوی رادەستی هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بكرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران
، حوسێن عەوادی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری مووسڵ كۆبووەوە، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا دووپاتیان كردەوە، بارودۆخی تەناهیی مووسڵ پێشكەوتووە و پێویستە بە زووترین كات دۆسیەكەی رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بكرێتەوە و دامەزراوەكانی وەزارەتەكە لە شارەكە بەهێزتر بكرێن.
دوای رزگاركردنی مووسڵ، كۆمەڵێك میلیشیای حەشدی شەعبی لە شارەكە جێگیر كراون، ئێستەیش عێراق دەیەوێ ناوەندی شارەكان لە میلیشیاكان وەربگرێتەوە و دۆسیەكان رادەستی پۆلیسی فیدراڵی بكات.