ئەمڕۆ دووشەم مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران دووپاتی كردەوە كە بڕیارە یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە هەینی داهاتوو بێتە واژووكردن، وەك ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی باسی كرد، دووپاتی كردەوە كە دوژمن وای زانی لە رێگەی شەڕەوە ئێران دەرووخێت، بەڵام ئەوە رووی نەدا.
ئەمڕۆ دووشە
م پزیشكیان لەبارەی واژووكردنی یاداشتی لێكگەیشتنی ئێران و ئەمەریكا لە جنێڤ گوتی، بڕیارە یاداشتەكە هەینی داهاتوو بێتە واژووكردن، بە یارمەتیی هەمووان توانرا وڵات بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە، دوژمن وای زانی كە وڵات و رژێمی فەرمانڕەوا لە ئێران لە كاتی شەڕەكە دەڕووخێت، بەڵام بە باشی ئیدارەی دۆخەكە درا و هیچ لەوانە رووی نەدا.
بەپێی سەرچاوە ئێرانییەكان، پرۆسەی كردنەوەی گەرووی هورمز لە دوای واژووكردنی یاداشتی لێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە هەینی داهاتوو دەست پێ دەكات، تا دوا ساتەكان بەر لە راگەیاندنی رێككەوتن هەندێك ناكۆكی هەبووە.
ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ دووشەم كازم غەرەیب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە دەقی یاداشتی لێكگەیشتنی ئێران و ئەمەریكا تەواو بووە و رێككەوتنەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت، دانوستانەكان بە ناوەندگیریی پاكستان و قەتەر بەڕێوە چوون، دوێنێ شاندێكی قەتەر لە تاران بووە و بۆ ماوەی 15 سەعات دانوستانی كردووە.