ئەمڕۆ دووشەم سوپای ئەمەریكا رای گەیاند كە ئەو گەمارۆ دەریاییەی لەسەر بەندەرەكانی ئێران لە 13ی نیسانی رابردووەوە هاتووەتە سەپاندن، تا كاتی تەواوبوونی رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بەپێی
نووسراوێكی رینوێنیكاری سوپای ئەمەریكا، گەمارۆی دەرەیایی سەر بەندەرەكانی ئێران بەردەوامە، كە بەربەست دەخاتە بەردەم گەیشتنی كەشتییەكان بەو بەندەرانە و لێیانەوە، بۆیە تا دەرچوونی رێنوێنی روون كەشتییەكان هەوڵی پەڕینەوە نەدەن.
ئەمڕۆ جەی دی ڤزانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، هیوادارین دەقی رێككەوتنەكەی نێوان ئێران و ئەمەریكا بۆ وەستانی شەڕ و كردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی ئەم هەفتەیە بڵاو بكرێتەوە، لەوكاتەی تا ئێستەش گفتوگۆ لەبارەی دەقی كۆتایی رێككەوتنەكە بەردەوامە، ڤانس دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی پێشبینی كرانەوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بێ وەرگرتنی رسوومات دەكات، ئەو بابەتە لە دانوستانە تەكنیكییەكان باس دەكەین، چەند وردەكارییەكی گرنگ هەیە پێویستە یەكلا بكرێنەوە، بۆیە لەسەر مێزی دانوستان باسیان دەكەین بۆ گەیشتن بە چارەسەری لەبارەیانەوە.
بڕیارە هەینی داهاتوو یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە جنێڤ بێتە واژووكردن، بڕیارە بەر لەوە هەردوو وڵات لە قەتەر كۆبوونەوەی ناراستەوخۆ ساز بكەن بۆ رێخۆشكردن بۆ واژووكردنی رێككەوتنی جنێڤ لە 19ی ئەم مانگە.