ئەمڕۆ تۆم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە پرۆسەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پەرلەمانی عێراق بەپێی دەقە دەستوورییەكان كرد، ئەوەش لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق.
بەپێی ب
ەیاننامەیەكی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ زێدان پێشوازی لە باراك كرد، باراك ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە پرۆسەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پەرلەمانی عێراق بەپێی دەقە دەستوورییەكان و پێكهاتنی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كرد.
ئەمڕۆ دووشەم تۆم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق و سووریا گەیشتە بەغدا لە چوارچێوەی گەشتێك كە بەغدا و هەولێر دەگرێتەوە، تیایدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەوێت، باراك لە كاتی گەیشتنی بۆ عێراق لە پۆستێك نووسیبووی، چاوم بە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەوێت و پاڵپشتیی سەرۆك ترەمپ بۆ حكوومەتەكەی دەگوازمەوە، باسی هاوبەشیی ستراتیجیی عێراق و ئەمەریكا بە مەبەستی بوونی پێوەندییەكی بەهێزی هەردوولا دەكەم.