ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە رێككەوتنی چاوەڕوانكراویان بۆ وەستانی شەڕ لەگەڵ ئێران واژوو كردووە، ئەو لە پۆستێك دووپاتی كردەوە كە هەینی داهاتوو گەرووی هورمز بە تەواوەتی دەكرێتەوە و گرنگە دوای واژووكردنەكە نرخی نەوت دابەزێت و نرخی پشەكەكان بەرز بێتەوە.
ئەمڕۆ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لاپەڕەی خۆی لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، رێككەوتنی چاوەڕوانكراومان لەگەڵ ئێران واژوو كردووە، دووپاتی كردەوە كە هەینی داهاتوو گەرووی هورمز بە تەواوەتی دەكرێتەوە و گرنگە دوای واژووكردنەكە نرخی نەوت دابەزێت و نرخی پشەكەكان بەرز بێتەوە.
هەر ئەمڕۆ ترەمپ لە پاریس لە كاتی ئامادەبوونی بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی كۆمەڵەی حەوت گوتی، یاداشتی لێكگەیشتن لەگەڵ ئێران واژوو كراوە و گەرووی هورمز بەشێكی كراویە و هەینی داهاتوو دوای كۆتاهاتن لە لابردنی مینە دەریاییەكان گەرووەكە بە تەواوەتی و بێ وەرگرتنی رسووماتی تێپەڕبوون دەكرێتەوە.
دووپاتی كردەوە كە رێككەوتن لەگەڵ ئێران سوودی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، ئێران بەوە رازی بووە دەستبەرداری هەوڵە ئەتۆمییەكانی ببێت، كە ئەوە تەوەری سەرەكیی ململانێكە بوو، دەمانەوێ پێوەندیی باشمان لەگەڵ ئێران هەبێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەهاتە دی ئەوە بژارەی سەربازی كراوەیە، لابردنی سزاكانی سەر تاران پێوەستە بە هەڵسوكەوتی لە داهاتوودا، ئاشكرای كرد كە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆك ئامادەی ئاهەنگی واژووكردنی یاداشتی لێكگەیشتنەكە لە جنێڤ دەبێت.