ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی زانیاری ورد و دزه‌پێكراوی له‌باره‌ی خاڵه‌كانی نێو یاداشتی لێكگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بڵاوكرده‌وه، كه بڕیاره دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی خاڵه‌كان و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت و ڕۆژی هه‌ینی 19ی حوزه‌یران/یۆنیۆ له سویسرا هه‌ردوولا واژووی له‌سه‌ر بكه‌ن.
یاداشته‌كه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ
بلومبێرگ دزه‌یان پێكراوه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
- تاران و واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌سبه‌جێ و بۆ هه‌میشه جه‌نگ له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانه‌وه ده‌وه‌ستێنن.
- واشنتن و تاران و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه هیچ كرده‌یه‌كی دوژمنكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له دژی یه‌كتر ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
- ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه له ماوه‌ی 60 ڕۆژ بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌یش ئاساییه.
- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای واژووكردنی یاداشته‌كه ده‌سبه‌جێ گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێت.
- ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێن ده‌دات كه هێزه‌كانی له ماوه‌ی 30 ڕۆژ له دوای واژووكردنی ڕێككه‌وتنی كۆتایی له ناوچه‌كه بكشێنێته‌وه.
- ئێران بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ گه‌رووی هورمز به ئاسایی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پێویستی هه‌ڵگرتنی كۆسپ و به‌ربه‌سته‌كان.
- واشنتن به‌ڵێن ده‌دات به هاریكاری هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دووباره ئێران له ڕووی ئابووری و ئاوه‌دانی ده‌بووژێنێته‌وه.
- واشنتن پابه‌ندی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتی كه هه‌ردوولا وه‌ك به‌شێك له ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون.
- ئێران دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ كاتێك و بۆ هه‌میشه نایه‌وێ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت.
- تاران و واشنتن له‌سه‌ر چاره‌نووسی یۆرانیۆمی پیتێنراو و بابه‌ته‌كانی تری پێوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناوكی له ڕێككه‌وتنی كۆتایی ده‌گه‌ن به ده‌رئه‌نجام و یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
- تاران و واشنتن هاوڕان له‌سه‌ر پاراستنی دۆخی ئێسته تا به ڕێككه‌وتنی كۆتایی ده‌گه‌ن.
- ئێران به‌رنامه‌ی ناوكی خۆی له ئێسته ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی واشنتن سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و هێز له ناوچه‌كه كۆ بكاته‌وه.
- واشنتن به‌ڵێن ده‌دات كه ڕێ به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه و خزمه‌تگوزاری بانكی له‌و وڵاته ده‌دات.
- واشنتن به‌ڵێن ده‌دات كه پاره و سه‌رچاوه داراییه بلۆككراوه‌كانی ئێران ئازاد ده‌كات.
- دوای گه‌ره‌نتیكردنی جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و خاڵانه ده‌سبه‌جێ هه‌ردوو وڵات ده‌ست به گفتوگۆ بۆ دانوستان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی كۆتایی ده‌كه‌ن.