ئێران: ئەو رێككەوتنەی میدیای ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە راست نییە

:: PM:03:40:17/06/2026 ‌
ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە شاندی دانوستانكاری ئێران بڵاوی كردووەتەوە، دەقی ئەو رێككەوتنەی لە ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمەریكی بڵاو كراوەتەوە راست نییە. دووپاتیشی دەكاتەوە ئەمەریكا و ئێران لەسەر ئەوە رێككەوتوون تا دوای واژووكردنی دەقە راستەقینەكە بڵاو نەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی حوزەیران، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو رێككەوتنەی كە لە ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاو كراوەتەوە "وردەكارییەكانی هەڵەیە" بەتایبەتی ئەوەی پێوەندیی بە گەرووی هورمزەوە هەیە. 

ئاژانسی تەسنیم لێدوانێكی بە ناوی سەرچاوەیەكی نزیك لە شاندی دانوستاندكاری ئێرانی بڵاو كردووەتەوە، دووپاتی كردووەتەوە ئەمەریكا و ئێران لەسەر ئەوە رێككەوتوون هیچ دەقێكی رێككەوتنەكە بڵاو نەكرێتەوە، تا دوای رۆژی هەینی كە واژووی لەسەر دەكرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل