سه‌ره‌ڕای ده‌ستكردن به دانوستانه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و واژووكردنی گرێبه‌ست له نێوان هه‌ردوولا، كه‌چی سوپای ئیسرائیل به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واوه‌وه.
پێگه‌ی "واللا"ی
ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، جۆرێك له ڕه‌شبینی و سه‌رسوڕمان تووشی ناوه‌نده‌كانی به‌رگری ئیسرائیل بووه، دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له په‌راوێزی ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵگری دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دانوستانه‌كان هه‌ره‌سده‌هێنن و هه‌ردوولا ناتوانن بگه‌ن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و پێگه‌یه، ناوه‌نده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری بۆ قۆناغێكی نوێ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی واشنتن ئیسرائیلی ئاگه‌داركرده‌وه، كه ڕێ به هیچ لایه‌ك نادات هێرش بكات و پێشێلی ئاگربه‌ست بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌هۆی پێشبینیكردنی شكستی دانوستانه‌كان، سوپای ئیسرائیل ئاستی ئاماده‌باشی خۆی بۆ جه‌نگ به ته‌واوی به‌رز كردووه‌ته‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری شكستی دانوستانه‌كان، بژاره‌ی سه‌ربازی ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌ته‌ك ئه‌وه‌یشدا ئیسرائیل به وردی چاودێری دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات، داهاتووی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئه‌و وڵاته و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك جێگه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی ته‌لئه‌بیبن.