چی لەپشت گۆڕانكارییەكانی زەیدی هەیە؟

:: PM:08:28:20/06/2026 ‌

هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق زنجیرە گۆڕانكارییەكی لە چەند پۆستێك لە عێراق ئەنجام دا، گۆڕانكارییەكان لە دوای سەردانەكەی تۆم باراك نێردراوی ئەمەریكا بۆ عێراق و بەر لە سەردنە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن و دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە دێت، شارەزایان پێیان وایە زەیدی پەیامێك ئاراستەی هێزە سیاسییەكان و ئەمەریكا دەكات و پێوانەی كاردانەوەی ئەوانیش دەكات.

یاسین بەكری مامۆستای زانستە سیاسییەكان ئاماژە دەكات، هەنگاوەكانی زەیدی زیاتر لە پامێك هەڵدەگرن، پێشاندانی هێزە لە سەرەتای دەستبەكاربوونی حكوومەتەكەی و تاقیكردنەوەی كاردانەوەی هێزە سیاسییەكانیشە، جیا لە خستنەڕووی زەیدی بۆ رای گشتی وەك كەسێكی بەتوانا بۆ ئیدارەدانی هاوسەنگییە سیاسییە ئاڵۆزەكان لە عێراق.

زیاتر گوتی، زەیدی چووە ناو رووبەڕێك كە سەرۆك وەزیرانی پێشووی خۆیان لێ دەپاراست، ئەو دەستی بۆ چەند پێگەیەكی كاریگەر برد بەر لە تەواوبوونی كابینەی حكوومەتەكەی، ئەوەش بواری فرەوانتری لە گفتوگۆكان بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان پێ دەبەخشێت، بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ.

هاوكات شارەزایان پێیان وایە ئەو بڕیارانە بەر لە سەردانەكەی زەیدییە بۆ ئەمەریكا، بۆیە رەنگە پەیامێكیش بێت بۆ واشنتن لەوە دڵنیای بكاتەوە كە حكوومەتەكەی ئامادەیە بۆ هەنگاونان لە بوارەكانی چاكسازی دامەزراوەیی و بەهێزكردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، بەتایبەتی كە لە دوای دیداری زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا هات لە ماوەی رابردوو، باسل حەسەن توێژەر دەڵێت، هاوكاتی ئەو گۆڕانكارییانە لەگەڵ دیداری باراك، ئەگەری هەبوونی لێكگەیشتن لەبارەیانەوە لەگەڵ واشنتن دەردەخەن  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل