ئەنجوومەنی دادوەری بڕە پارە دزراوەكەی بریكاری وەزیری نەوت ئاشكرا دەكات

:: PM:02:41:22/06/2026 ‌
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، ئەو پارەیەی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزیری نەوت كە دەستی بەسەردا گیراوە، 10 ملیۆن دۆلار و 31 ملیار دیناری عێراقییە، لەگەڵ 70 خانووبەرە و 21 ئۆتۆمبێل و سێ‌ كیلۆ زێڕ.

ئەمڕۆ دووشەم 22ی حوزەیران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا، ئەو پارە و سامانە ئاشكرا دەكات كە لەلایەن عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی بەسەردا گیراوە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
10 ملیۆن دۆلار
31 ملیار دینار
20 ملیار دینار لە یەكێك لە باخەكانی بووە
پێنج ملیاری تر لە یەكێك لە پارێزگاكانی عێراق بووە
70 خانووبەرە "عەقار"
21 ئۆتۆمبێل
سێ‌ كیلۆ زێڕ



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل