بەشی زۆری كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق لە 14ی ئایاری رابردوو لە پەرلەمانی تێپەڕ كران، بەڵام نۆ وەزارەت بە بەتاڵی ماونەتەوە و لەوانە چەند وەزارەتێكی گرنگ وەك ناوخۆ و بەرگری، سەركردەیەكی شیعە دووپاتی دەكاتەوە و رێككەوتنی سیاسی لەسەر تەواوكردنی وەزارەتە بەتاڵەكان بەر لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتن كراوە.
عامر فایز پەرلەمانتار و سەركردەی شیعە ئاماژە دەكات كە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیاندووە كە بەر لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ واشنتن وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی حكوومەتەكەی پڕ دەكاتەوە، بۆیە رێككەوتنێكی سیاسی هەیە بۆ تێپەڕكردنی كاندیدی ئەو وەزارەتانە بەر لە 10ی تەمووزی داهاتوو.
روونی كردەوە، یەكەم وەزارەتەكانی لە سەرەتای مانگی تەمووزی داهاتوو كار لەسەر پڕكردنەوەیان دەكرێت، ناوخۆ و بەرگرین، تا ئێستە هەندێك هێزی سیاسی پێداگرن لەسەر كاندیدەكانی خۆیان دیاریان كردووە، بۆیە لەبارەی ئەگەری دووبارە خستنەڕووی كاندیدەكانی پێشتر رەت كراونەتەوە پرس بە دادگای فیدراڵی دەكرێت، بڕیارە زەیدی لە 17ی تەمووزی داهاتوو بچێتە واشنتن و چەند دۆسیەیەكی گرنگی لەهەگبەدایە، هەموو وەزارتە بەتاڵەكان گرنگن و ناكرێت ئەوان بە بەتاڵی بمێننەوە.