لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی، دەستی بۆ چەند بابەتێكی گرنگ و هەستیار بردووە، بەتایبەتی ئابووری و تەناهی، دەستی بە داماڵینی چەكی میلیشیاكان و گۆڕینی بەرپرسە تەناهییەكان كرد، هاوكات دەستی بە چاكسازی ئابووری و هەڵدانەوەی چەند دۆسیەیەكی گەورەی گەندەڵی كردووە و چەند بەرپرسێكیش گیراون.
نەبیل عەزاوی توێژەری سیاسی ئاماژە دەكات كە دۆسیەكانی گەندەڵی بوونەتە جێی گرنگیدانی رای گشتی لە عێراق، بەتایبەتی دوای زنجیرە رێوشوێنەكانی ژمارەیەك بەرپرسی گرتەوە، لەوانە دۆسیەی بەڕێوەبەری گشتییەكەی وەزارەتی كارەبا، روونی كردەوە، ئەگەری هەیە لە لێكۆڵینەوەكان ناوی تری پێوەست بەو دۆسیە ئاشكرا ببن.
روونی كردەوە، لە ماوەی دوایی دوایی هەندێك رووداو ورووژێندران كە وەك هەوڵێك بۆ چاولابردن لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی خوێندنەوەیان بۆ كرا، لە رێگەی ورووژاندنی چەند دۆسیەیەكی لابەلا یان چەند رووداوێك راستەوخۆ پێوەندییان بە كڕۆكی ئەو دۆسیانە نەبوو كە رای گشتی سەرقاڵ كردووە.
عەزاوی دووپاتی كردەوە كە شەقامی عێراقی چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوە و رێوشوێنەكانی دادگەن، هیوای خواست بنەمای لێپرسینەوە و هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بچەسپێنن، بەو شێوەیەی ژینگەیەكی لەبار بۆ پاڵپشتیكردنی پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوە برەخسێنن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی خاڵێكی گرنگە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و پێویستە بوونی هەر پێشێلكارییەك بە رێوشوێنی یاسایی وەڵام بدرێتەوە بۆ پاراستنی مافی دادگا و هاووڵاتییانیش.