زەیدی و ئەردۆغان چەند دۆسیەیەك تاوتوێ دەكەن

:: PM:08:53:22/06/2026 ‌

ئەمڕۆ دووشەم هەریەك لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بە تەلەفۆن چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد، لەوانە دۆسیەكانی نەوت و ئاو و پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان.

وەك لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی زەیدی هاتووە، لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی زەیدی و ئەردۆغان چەند دۆسیەیەكی هاوبەشی عێراق و توركیا تاوتوێ كران، لەوانە هەناردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كەركووك- جەیهان و كاركردنی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی میكانیزمەكانی هەناردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا لە رێگەی توركیاوە.

هەردوولا باسی دۆسیەی ئاویان كرد و دووپاتیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گقتوگۆ و هاوئاهەنگی كرد بۆ گەیشتن بە لێكگەیشتن و رێككەوتن بەو شێوەی بەرژەوەندیی هەردوولای تیادایە، ئەوان تاوتوێی واژووكردنی چەند رێككەوتنێكیان لە بوارەكانی غاز و كشتوكاڵ كرد، بۆ بەهێزكردنی هاوبەشیی ئابووری و پەرەپێدان لە نێوان هەردوو وڵات، دووپات لە گرنگیی تەواوكردنی پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان و رۆڵی ستراتیجی لە بەهێزكردنی پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی هەردوولا كردەوە.

لە پێوەندییەكەدا ئەردۆغان دووبارە بانگەشەی زەیدی بۆ سەردانیكردنی ئەنقەرە كردەوە، كە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتای مانگی تەمووزی داهاتوو ئەنجامی بدات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی راستەوخۆی ئەو دۆسیانە لەگەڵ سەرۆكی توركیا، هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگەشەی كۆمپانیاكانی توركیای بۆ وبەرەهێنانكردن لە عێراق كرد. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل