لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، دەستی بۆ چەند دۆسیەیەكی هەستیار برد، لەوانە داماڵینی چەكی نایاسایی میلیشیاكان و چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، لە ماوەی رابردوو چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی هەڵدرایەوە و ژمارەیەك بەرپرس گیران، ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی عێراق گرتنی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی ئاشكرا كرد.
عەلا حەیدەری پەرلەمانتاری عێراق لە بڵاوكراویەەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی عێراق بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 115 ملیار دینار هاتووەتە گرتن، ئەوە لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوو چەند بەرپرسێكی حكوومەتی گیران و هەندێكی تریان لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە.