ڤیدیۆیەكی سێكسیی بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاو دەبێتەوە

:: PM:04:01:23/06/2026 ‌
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق ڤیدیۆی بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتی نەوتی عێراق، مشتومڕێكی زۆری دروست كردووە، بەهۆی ئەوەی لە گرتەكەدا دەردەكەوێت سێكس لەگەڵ یەكێك لە فەرمانبەرانی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی حوزەیران، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا ڤیدیۆیەك بڵاو كراوەتەوە كە ناڕەزاییەكی زۆری دروست كردووە، ئەویش ڤیدیۆی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكانی عێراقە كە لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت، سێكس لەگەڵ یەكێك لە فەرمانبەرانی دەكات.

فەرمانبەرەكەیش ناسراوە و بەرپرسیارێتیی لە كۆمپانیاكەدا هەیە. بەرپرسەكەیش ناوی "ع. ح"یە و سەربە رەوتی حیكمەیە.

چەند رۆژێكە میدیاكانی عێراق خەریكی بڵاوكردنەوەی گەندەڵییەكانی وەزارەتی نەوتن، بەشێكی زۆری گەندەڵییەكە دوای گرتنی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت ئاشكرابوو.

 دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە دەنگۆی گرتنی ئەو بەرپرسە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام تا ئێستە هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەو كەیسە نییە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل