چارەنووسی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە و ئەندازیارەكە ئاشكرا بوو كە لە ژوورێكی فەرمانگەكە سێكسیان دەكرد

:: PM:04:32:23/06/2026 ‌
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق ڤیدیۆی بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتی نەوتی عێراق، مشتومڕێكی زۆری دروست كردووە، بەهۆی ئەوەی لە گرتەكەدا دەردەكەوێت سێكس لەگەڵ یەكێك لە فەرمانبەرانی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی حوزەیران، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا ڤیدیۆیەك بڵاو كراوەتەوە كە ناڕەزاییەكی زۆری دروست كردووە، ئەویش ڤیدیۆی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكانی عێراقە كە لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت، سێكس لەگەڵ یەكێك لە فەرمانبەرانی دەكات.

كەمێك لەمەوبەر زانیاری گەیشتە "وشە" كە بڕیار دەركراوە بە دەركردنی ئەندازیار "لینا رەعد محسین" لە وەزارەتی نەوتی عێراق. 

هەروەها وا بڵاو كراوەتەوە كە دەستلەكاركێشانەوەی ئیاد حوسێن جەوهەر قبووڵ كراوە و دوای ئەوەیش لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە رەوانەی لێكۆڵینەوە كراوە. 

چەند رۆژێكە میدیاكانی عێراق خەریكی بڵاوكردنەوەی گەندەڵییەكانی وەزارەتی نەوتن، بەشێكی زۆری گەندەڵییەكە دوای گرتنی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت ئاشكرابوو.


 دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە دەنگۆی گرتنی ئەو بەرپرسە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام تا ئێستە هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەو كەیسە نییە.



وشە - وشه‌