دەستەی دەستپاكی عێراق: ئەو شەش فەرمانبەرەی لە بازگەی چیمەن گیران بەرتیل وەرگر و گەندەڵ بوون

:: PM:12:54:24/06/2026 ‌
دەستەی دەستپاكی عێراق ڕای گەیاند، ئەو شەش فەرمانبەرەی لە بازگەی چیمەن لەسەر ڕێگەی كەركووك - سلێمانی گیراون،  بەرتیلیان وەرگرتووە و خەڵكیان هەراسان كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ی حوزەیران، دەستەی دەستپاكی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە هاوكاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە كەركووك، شەش فەرمانبەری بازگەی چیمەن لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل لە بەرانبەر ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان گیراون، ئەم كەسانەش تۆڕێكی بەرتیل وەرگر بوون.

دەشڵێت، هەر لە بازگەكەدا وردبینییان بۆ چەند بەش و یەكەیش كرد كە پێوەندییان بەم دۆسیەیەوە هەبووە، ئەم  شەش كەسەش دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و دەخرێنە بەردەم دادوەر.



وشە - سۆران عەزیز