عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هادلی گامبل ئاشكرای كرد، ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ له عێراق و به‌غدایش ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كۆگه ستراتیجییه‌كانی ئه‌و وڵاته و زۆرینه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه چه‌ك دابنێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
گوتی، زۆرینه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان به ڕاده‌ستكردنی چه‌ك به ده‌وڵه‌ت كردووه و پێشكه‌وتنی گه‌وره له دۆسیه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت هه‌یه و بیانووه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه كۆتایی هات، دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ واشنتن له سه‌ربازییه‌وه بۆ هاوبه‌شایه‌تی ئابووری ده‌گۆڕێت، هاوكات دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی كاری له پێشینهمه و له هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌ستمان به وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی كردووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ده‌رفه‌تی له پێشینه به كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له وه‌به‌رهێنانكردن له عێراق ده‌ده‌ین و ڕۆژانه‌یش 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، تا كۆگه‌كانی یه‌ده‌گی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا دووباره پڕ ببێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی ئۆپێك ڕێگری له به‌غدا بكات، كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاد بكات، ئه‌وا ئه‌ندامیه‌تی عێراق له ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵده‌په‌سێرین.