ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، ئەگەر ئێران واز لەوە بهێنێ ئایدیۆلۆجییەكەی هەناردەی دەرەوە بكات، سەرنجی بۆ خۆشگوزەرانیی گەلەكەی بێت، ئەوا ئەمەریكایش ئامادەیە هاوكاریی بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی حوزەیران، لە كاتی سەردانەكەی بۆ كەنداو ماركۆ رۆبیۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمەریكا دەیەوێ رێككەوتنێكی نوێ و باش لەگەڵ ئێران بكات، بەڵام نابێت هەموو باجێك بۆ ئەمە بدرێت.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا رۆبیۆ گوتی، "گەرووی هورمز رێڕەوێكی ئاوییە و موڵكی هیچ وڵاتێك نییە، هیچ كەسێكیش مافی نییە باجی تێپەڕبوون بەسەر كەشتییەكان بسەپێنێ".
هەر لەبارەی ئێرانەوە رۆبیۆ گوتی، "ئەگەر ئێران واز لەوە بهێنێت ئایدیۆلۆجییەكەی هەناردەی دەرەوە بكات، سەرنجی تەنیا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلەكەی بێت، ئەوا ئەمەریكایش ئامادەیە هاوكاریی بكات".