ترەمپ: ئێران بە پارەكەی تەنیا دەتوانێ‌ بەرهەمی ئەمەریكی بكڕێت

:: PM:02:26:25/06/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، هیچ پارەیەك بە ئێران نادرێتەوە و ئەو پارەیەی كە بۆ خەرج دەكرێت، تەنیا دەبێت بۆ كڕینی بەرهەمی ئەمەریكی بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكی رای گەیاند، ئەگەر ئێران باج بخاتە سەر ئەو كەشتییانەی بە هورمز تێدەپەڕن، ئەوا ئەمەریكا دەستبەجێ دانوستاندن رادەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەیش كرد كە هیچ پارەیەك بە ئێران نادرێتەوە، ئەو پارەیەی كە بۆ خەرج دەكرێت، تەنیا بۆ شتومەك و بەرهەمی ئەمەریكی دەبێت.

وەك بەشێك لە رێككەوتن ئەمەریكا پارەی بلۆككراوی ئێران دەداتەوە، بەڵام ترەمپ دووپاتی دەكاتەوە دەبێت ئەو پارەیە لە ژێر كۆنترۆڵی ئەمەریكا بێت و تەنیا بۆ دەرمان و خۆراك خەرج بكرێت.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل