كاتس بۆ قائانی: هەڵەی گەورە دەكەن

:: PM:04:08:26/06/2026 ‌
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگريی ئیسرائیل وەڵامی هەڕەشەكانی ئیسماعیل قائانی فەرمەندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران دەداتەوە و دەڵێ‌، "هەڵەیەكی گەورە دەكەن ئەگەر جارێكی تر هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل".

ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانێكی كاتسی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێ‌، "ئەگەر ئەمجارە ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل ئەوا گەورەترین هەڵەیە تاران ئەنجامی دەدات".

رۆیتەرز دەڵێ‌، "ئەمە وەڵامی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدرانە كە گوتبووی ئەگەر ئیسرائیل بە خواستی خۆی لە لبنان نەكشێتەوە ئەوا ناچار دەكرێت بە دۆڕاوی بكشێتەوە".

هەر چەندە  ئێران و ئەمەریكا ئاگربەستیان راگەیاندووە و خەریكی دانوستاندنن، بەڵام ئیسرائیل دووپاتی دەكاتەوە  ئۆپراسیۆنەكانی دژ بە حزبوڵای لبنان لە باشووری لبنان بەردەوام دەبێت.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل