كونسوڵخانەی گشتی ئێران لە كەراچی پاكستان ئاشكرای كرد، ئەمەریكا ئەو 22 دەریاوانەی رادەست كردوونەتەوە كە پێشتر لەلایەن ئەمەریكاوە راگیرا بوون.
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران
كونسوڵخانەی ئێران لە شاری كەراچی ئاشكرای كرد بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان كۆمەڵێك دەریاوانی ئێران كە لەلایەن ئەمەریكاوە گیرابوون، گەیشتنەوە بەندەری كەراچی و دواتریش رادەستی كونسوڵخانە كران بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ئێران.
ئەو دەریاوانانە كە ژمارەیان 22 كەسە لەلایەن ئەمەریكاوە راگیرا بوون، ئەو كاتەی ئەمەریكا ئابڵوقەی دەریایی خستبووە سەر ئێران و رێگەی بە تێپەڕبوونی هیچ كەشتییەكی ئێران نەدەدا.
ئێستە ئەمەریكا و ئێران بە هاوكاری پاكستان و قەتەر لە دانوستاندن و هەفتەی رابردوویش بەشێك گەرێكی نوێی دانوستاندنیان تەواو كرد.