رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ "هیومان رایتس وۆچ" رەخنە لە توركیا دەگرێت، چونكە بەر لە بەڕێوەچوونی لووتكەی هاوپەیمانی ناتۆ دەستی بە گرتنی هاووڵاتیانی كردووە و هەوڵی شاردنەوەی هەژارییان دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران رێكخراوی
هیومان رایتس وۆچ سەركۆنەی توركیا دەكات لەسەر ئەوەی رۆژی سێشەمی رابردوو 209 كەسی گرتووە، بە پاساوی پێوەندییان بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان.
رێكخراوەكە باس لەوە دەكات ئەو هەڵمەتانەی توركیا بۆ ئەوەیە بەر لە بەڕێوەچوونی لووتكەی ناتۆ "هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی" كە لە حەوت و هەشتی مانگی داهاتوو لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت، هەموو ناڕەزاییەكان بێدەنگ بكات. رێكخراوەكە رەخنە لە توركیا دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەكات كە تا ئێستە بەردەوامە لەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ بێدەنگكردنی خەڵك بەكار دەهێنێت.
هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، كەسانێك گیراون كاریان ئەوەیە پاسەوانی باڵندە دەكەن و هەندێكیشیان تەمەنیان سەرووی 60 ساڵە. جیا لەمەیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت توركیا لە شوێنە گشتییەكان بۆ ماوەی 13 رۆژ هەموو گردبوونەوەیەك قەدەغە دەكات.
بڕیارە لە حەوت و هەشتی تەمووزی داهاتوو لووتكەی ناتۆ بە ئامادەبوونی 32 سەرۆك وڵات لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت.