بریكارێكی تری وەزارەتی نەوت گیرا

:: AM:11:37:28/06/2026 ‌
بەگوێرەی بەڵگەیەك كە لە میدیای عێراقی بڵاو كراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا مەعاریج بەهادلی بریكاری وەزیری نەوت گیراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ی حوزەیران، بەگوێرەی بەڵگەیەك مەعاریج بەهادلی بریكاری وەزیری نەوتی عێراق لەلایەن هێزێكی تەناهی تایبەت گیراوە، ئۆپراسیۆنی گرتنەكەی لە بەغدا ئەنجام دراوە و هاوكات بووە لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی كە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستی پێ كردووە.

بەهادلی لە هاوپەیمانی نەسر بوو، مانگی رابردوو لەلایەن ئەمەریكاوە سزای بەسەر سەپێنراوە بە تۆمەتی ئەوەی نەوتی عێراقی لە بەرژەوەندییەكانی ئێران بەكار هێناوە.

تۆمی بیگۆت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا گوتی، "بەهادلی پۆستی حكوومی بۆ پشتیوانی رژێمی ئێران و بریكارەكانی بەكار هێناوە".

پێشتر لەلایەن هێزە عێراقییەكان عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت عێراق گیرا بوو و لە ددانێنانەكانی ئاشكرای كرد بوو، كۆمەڵێك بەرپرسی تر لە گەندەڵی تێوەگلاون.






وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل