لە كۆشكی گەل لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا، پێشوازی لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە دیدارەكەدا كە بە ئامادەبوونی ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەڕێوەچوو، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرا.
هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی پەرەپێدانی هاوكارییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، هاوكات دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و دنیایان خستە بەرباس.
لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لە گرنگیی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوئاهەنگی و ڕاوێژكاریی بەردەوام لە نێوان بەغدا و دیمەشق كرایەوە.