ماڵپەڕەی ئیرەم نیوزی ئیماراتی ئاشكرای دەكات، هەڵمەتەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە بەغداوە دەست پێ دەكات و تا شاری كارماشانی ئێران درێژ دەبێتەوە، چونكە تۆڕێك بەرپرسی سوپای پاسداران هەیە، لەگەڵ عێراق رێگەیەكی قاچاخچێتی نەوتیان داناوە. ماڵپەڕەكە دووپاتیشی دەكاتەوە عەباس عێراقچی بۆ ئەم دۆسیەیە بەپەلە هاتووەتە عێراق تا ناوی بەرپرسە ئێرانییەكان ئاشكرا نەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 30ی حوزەیران، ماڵپەڕی ئیرەم نیوز لە چەند سەرچاوەیەكی عێراقی ئاشكرای كردووە، ئەو هەڵمەتەی لە بەغدا دژ بە گەندەڵی دەستی پێ كردووە، لە بەغداوە دەست پێ دەكات و تا كرماشان درێژ دەبێتەوە، ئەمە ئەو رێگەیەیە كە لە بەرژەوەندیی ئێران قاچاخچێتی نەوتی تێدا كراوە.
لە راپۆرتەكەدا دووپاتی ئەوە كراوەتەوە ئەو كەسانەی لە عێراق گیراون، تەنیا لەسەر ئەوە نییە بەرتیلیان وەرگرتبێ یانیش سامانی عێراقیان بەهەدەر دابێت، بەڵكو لەبەرئەوە بووە توانای لۆجیستییان بۆ ئەو رێگەیە دابین كردووە.
ئیرەم نیوز باسی لەوەیش كردووە كە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ ئەوە هاتووە ناوی بەرپرسانی ئێران ئاشكرا نەكرێت كە لە تاوانەكە بەشدارن.