وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكرای كرد، دوێنێ چوارشه‌م، شاندی پاكستان و قه‌ته‌ر به جیا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ده‌وحه كۆبوونه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و له ڕێی وڵاتانی ناوه‌ندگیره‌وه‌یش بۆچوونه‌كانی شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌یه‌كتر گه‌یه‌نراوه و لێكگه‌یشتن و پێشكه‌وتنی ئه‌رێنیش له‌و ڕووه‌وه بوونی هه‌یه.
ماجید ئه‌نساری گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
قه‌ته‌ر له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، قه‌ته‌رییه‌كان و پاكستانییه‌كان وه‌ك ناوه‌ندگیر به جیا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كۆبوونه‌وه و به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆیش ئه‌مه‌ریكا و ئێران په‌یامه‌كانیان به‌یه‌كتر گه‌یاند، جۆرێك له پێشكه‌وتنی ئه‌رێنی له دۆسیه‌كانی پێوه‌ست به یاداشتی لێكگه‌یشتن و ده‌رهاوێشته‌كانی دانیشتنه‌كانی سویسرا بوونی هه‌یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكان له ماوه‌ی داهاتوو و واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی شاندی هه‌ردوولایش له نزیكترین كات و دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت.
دوێنێ چوارشه‌م به‌رپرسانی ئێران به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه ڕه‌تیان كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش وڵاتانی ناوه‌ندگیری ناچار كرد، كه شاندی هه‌ردوولا له قه‌ته‌ر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و له ڕێی وڵاتانی ناوه‌ندگیره‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.