به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌نگی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كییڤی پایته‌خی ئۆكراینا بیسترا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێش ئه‌و كاته زه‌نگی هاتنی مووشه‌ك بۆ ئاسمانی كییڤ له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئۆكرایناوه لێ درا.
ڤیتالی كلیچكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كییڤ
گوتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كییڤ هێرشێكی زۆری به مووشه‌كی بالیستیك و درۆن كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌وهۆیه‌وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ته‌واوی شاره‌كه ده‌بیسترێت.
زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانانه‌ی پایته‌خت تا ئێسته 11 كه‌س برینداربوون، جیا له‌وه‌ی بۆردمانه‌كانی دوێنێ ئێواره‌یش بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ناوه‌ڕاستی شار و زیانی گه‌وره‌ی به شاره‌كه‌مان گه‌یاند.
سه‌رۆكی شاره‌وانی كییڤ دووپاتی كرده‌وه، هێرشه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و كۆتاییان نه‌هاتووه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، كه له په‌ناگه ئارامه‌كان بمێننه‌وه، تا سه‌لامه‌ت بن.
پێشتر ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ڕای گه‌یاند، كه به په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری و ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه مۆسكۆ نیازی ئه‌نجامدانی هێرشێكی چڕ و فره‌وانی بۆ سه‌ر ئۆكراینا هه‌یه.