حزبی دیموکرات: پێنج پێشمەرگەمان شەهیدبوون

:: AM:09:49:02/07/2026 ‌
حزبی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كە لە پێكدادانێكدا لە نزیك پیرانشار، پێنج پێشمەرگەیان شەهید بوون، میدیاكانی ئێرانیش باس لە كوژرانی 11 ئەندامی حزبەكانی رۆژهەڵات دەكەن.

 حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاوی كردەوە: لە پێكدادانێكدا لە ناوچەی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوان هێزەكانی سوپای پاسداران و پێشمەرگەكانیان، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون.

لە بەرانبەردا میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسداران بڵاویان كردەوە، لە دوو پێكداداندا لە نزیك پیرانشار و سەردەشت، 11 ئەندامی حزبە كوردییەكان كوژراون.

لە رۆژانی رابردووشدا لە نزیك مەهاباد لە شەڕ و پێكدادانێكی دژواردا كە دوو رۆژی خایاند، چوار گەریلای پژاك گیانیان لە دەست دابوو.

بەپێی زانیارییەكان، ئەندامانی حزبە كوردییەكان ماوەی چەند رۆژێكە زیانی زۆریان لە سوپای پاسداران و دەزگاكانی تری ئێران داوە.



وشە - سۆران عەزیز