حكوومەتی زەیدی بۆ تۆمەتباران: پارەكە بگێڕەوە و لە گرتووخانە وەرە دەرەوە

:: AM:10:19:02/07/2026 ‌
رۆژنامەی مەدای عێراقی ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عەلی زەیدی كەوتووەتە مامەڵەكردن لەگەڵ تۆمەتبارە گیراوەكانی گەندەڵی و پێی گوتوون، هەریەكەیان پارەی دزراو بگێڕنەوە، لە گرتووخانە دێتە دەرەوە، بەمەیش حكوومەت دەیەوێ‌ لە 50 بەرپرسی گەندەڵ 200 ملیار دۆلار بگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، رۆژنامەی مەدای عێراقی ئاشكرای دەكات، ئەو هەڵمەتەی حكوومەتی عێراق دەستی پێ كردووە، یەكێكە لەو سێ‌ رێگەیەی كە حكوومەتی عێراق دەیەوێ‌ 350 تا 500 ملیار دۆلاری پێ دەست بكەوێت. یەكێكیان ئەوەیە لە رێگەی نزیكەی 50 بەرپرسی گیراو، 200 ملیاری دەست بكەوێت، بە مامەڵەی "پارەكە بگێڕەوە لە گرتووخانە وەرە دەرەوە".

ئاراستەی دووەم ئەوەیە، وەبەرهێنانی ئەمەریكی بۆ عێراق رابكێشێت و سێیەمیش ئەوەیە پشتیوانی دارایی لە كەنداو وەربگرێت. 

ئەو سێ‌ هەوڵەی حكوومەتی عێراق لە كاتێكدایە كە 83 ملیار دۆلار قەرزارە. 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل