ئێران هۆشداریی بە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەدات

:: PM:01:39:02/07/2026 ‌
فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیا لە ئێران هۆشداریی بە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەدات لەوەی، بە هیچ شێوەیەك بیر لەوە نەكەنەوە لە كاتی رێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرش بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانێكی عەلی عەبدوڵاهی فەرماندەی خاتەم ئەنبیای بڵاو كردووەتەوە  كە دەڵێ‌، "هۆشداریی بە دوژمنانی ئێران دەدەین بەتایبەتی ئەمەریكا و ئیسرائیل، لەوەی دەرفەتی خراپ وەرنەگرن، چونكە بە توندی وەڵامی هەر هێرش و دوژمنایەتییەك دەدەینەوە".

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی بكرێت، كە لە 28ی شوباتی رابردوو لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر تاران كوژرا.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل