فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، لە ماوەی شەڕی ئەمەریكا و ئێران 110 بارەگای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆردمان كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز،
فالح فەیاز لە كۆڕێك كە لە مووسڵ بەڕێوە چوو، ئاشكرای كرد كە لە ماوەی رابردوودا 110 بارەگای حەشدی شەعبی لە عێراقدا بۆردمان كراون.
فەیاز هیچ زانیارییەكی تری ئاشكرا نەكرد و تەنیا ئەوە نەبێت گوتی، "لەو هێرشانە 100 كەس كوژراون".
لە ماوەی شەڕی 40 رۆژەی ئێران و ئەمەریكا و ئیسرائیل، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا رۆژانە بۆردمانی بارەگای میلیشیاكانیان دەكرد، چونكە بەشێكی زۆر لەو میلیشیایانە لەلایەن واشنتنەوە بەوە تۆمەتبار دەكرێن سەربە ئێرانن و بۆ بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە كار دەكەن.