بەدرێژایی هەڵمەتە سەربازییەكەی بۆ سەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رەخنەی لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی گرت كە پاڵپشتی لە ئەمەریكا لە دژی ئێران و كردنەوەی گەرووی هورمز ناكەن، ئەمڕۆ جارێكی تر رەخنەكانی لە هاوپەیمانیەتییەكە نوێ كردەوە دووپاتی كردەوە كە بێ هیچ سوودێك پارەی لێ خەرج دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم
دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێك لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، ئەمەریكا زیاتر لە هەر دەوڵەتێكی تر پارە لە هاوپەیمانی ناتۆ خەرج دەكات، پارەیەكی زۆر بۆ پاراستنی، كەچی هیچ سوودێكی لێ نابینێت، ئەمەریكا 999 ملیار دۆلاری خەرج كردووە، لەوكاتەی بەریتانیا 90.5 ملیار دۆلار و فڕەنسا 66.5 ملیار دۆلار و ئیتاڵیا 48.8 ملیار دۆلار و پۆڵەندا 44.3 ملیار دۆلار، هەرچی وڵاتانی ترە، لەوانە ئەڵمانیا پارەیەكی زۆر كەمتری خەرج كردووە.
سەرۆكی ئەمەریكا بە رەخنە و سەرسڕمانەوە دووپاتی كردەوە كە ئەو بابەتە باوەڕپێكراو نییە.
شایەنی باسە ئەوە یەكەمجار نییە ترەمپ رەخنە لە هاوپەیمانی ناتۆ دەگرێت، چەند جارێك داوای لە وڵاتانی تری ئەندام كردووە كە پارەكانی خەرجی دەكەن زیادی بكەن، هەروەها چەند جارێك هەڕەشەی پاشەكشەكردنی لە هاوپەیمانیەتییەكە كردووە، جیا لەوە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە یارمەتی سەربازی وڵاتانی ئەندام نادات ئەگەر داوای بكەن.