ترەمپ: گەمژەییە تاكلایەنە بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی ناتۆ

:: AM:10:29:03/07/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 3ی تەمووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە، گەمژەییە بۆ ئەمەریکا تاکلایەنە بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوی ناتۆ لە کاتێکدا ئەوان پشتیوانی ئەمەریکا نین.

لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی "ترووس سۆشیال" بڵاوی کردووەتەوە، ترەمپ دووپاتی کردەوە کە کارێکی گەمژانەیە بۆ ئەمەریکا لەسەر ئەو ڕێبازە تاکلایەنەیە بەردەوام بێت، لە کاتێکدا پێوەندییەکە بەرانبەر نییە و ئەوان پاڵپشت نەبوون بۆ ئەمەریکا.


وشە - پۆڵا مەحموود