رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای دەكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێكی تایبەت و نهێنیان بۆ سەر ناوچەی دۆرەی بەغدا ئەنجام داوە، ئۆپراسیۆنەكە دژ بە میلیشیایەك بووە، بۆیە پێكدادان رووی داوە.
چەند سەرچاوەیەكی تایبەت بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتیان راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سێی تەمووز ئۆپراسیۆنێكی تایبەت بە نهێنی لە ناوچەی دۆرەی بەغدا ئەنجام دراوە. بەگوێرەی زانیارییەكان دژەتیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنەكەی بۆ سەر یەكێك لە كێڵگەكانی ناوچەی دۆرە ئەنجام داوە كە لەژێر دەسەڵاتی یەكێك لە میلیشیاكانە.
هۆكاری ئۆپراسیۆنەكە بە تەواوی یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بۆ چەند هۆكارێك دەكرێت بە مەبەستی گێڕانەوەی گێڵكەكە بووە، یانیش بۆ گرتنی چەند كەسێكی تر بووە كە پێوەندییان بە تۆمەتبارانی رۆژی یەكشەمی رابردوو هەیە.
رۆژی یەكشەمی رابردوو ئۆپراسیۆنێك بە ناوی "هێرشی بەرەبەیان" لەلایەن دژەتیرۆری عێراق بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام درا، دەیان كەس بە تۆمەتی گەندەڵی گیران.