مەدا: بەرپرسانی عێراق ترساون و ناوچەی سەوزی بەغدایان چۆڵ كردووە

:: AM:09:54:06/07/2026 ‌
رۆژنامەی مەدا ئاشكرای دەكات، لە ترسی گرتن و راونان كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەنجام دەدرێت، بەرپرسان و پەرلەمانتارانی عێراق ماڵەكانیان لە ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ كردووە، سەرەڕای ئەوەی پشووی پەرلەمان تەواو دەبێت، كەچی تا ئێستە بەشێكی پەرلەمانتاران نەگەڕاونەتە ماڵەكانیان.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، رۆژنامەی مەدا ئاشكرای دەكات، دوای بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی دژ بە گەندەڵی لە 28ی مانگی رابردوو، بەشێكی زۆر لە بەرپرسان و پەرلەمانتاران ماڵەكانیان لە ناوچەی سەوز جێهێشتووە، نەك لەناكاو لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بگیرێن.

تا ئێستە نزیكەی 40 بەرپرس و پەرلەمانتار گیراون، سەرچاوەكان دووپاتی دەكەنەوە كە لیستێكی تری بەرپرسانیان ئامادە كردووە، لە نزیكترین كاتدا دەست بە گرتنیان دەكرێت. بۆیە مەدا دەڵێ‌، "زۆر لە ماڵی بەرپرسان و پەرلەمانتارانی پێشوو، سەرۆكی دەستەكان، وەزیرەكان، ئەفسەرەكان خاڵین و هیچی تێدا نییە جگە لە هەندێك پاسەوان و ئۆتۆمبێلی تایبەت".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل