میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و بۆردمانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ سه‌ر یه‌كتر له كه‌نداو، مه‌سعوود پزیشكیانی سه‌ركۆماری ئێران كه بۆ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی شه‌وی ڕابردوو گه‌یشته نه‌جه‌ف، ئه‌مڕۆ به په‌له بۆ تاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م مه‌سعوود
پزیشكیان به یاوه‌ری شاندێكی باڵای ئێران گه‌یشته نه‌جه‌ف و له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق پێشوازی لێ كرا. هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یشی بۆ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ بۆردمانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر بنكه و پێگه ستراتیجی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوپای پاسداران به بۆردمانكردنی كوێت و به‌حرێن، پزیشكیان له عێراق نه‌ماوه‌ته‌وه و دووباره به‌ره‌و تاران فڕیووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر شاری سیریكی كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداو، چه‌ند كه‌سێك له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی پارچه‌ی مووشه‌كه‌كان برینداربوون.
پێشتر سێنتكۆم بڵاوی كرده‌وه، كه شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به وردی 80 ئامانجی ئێرانیان بۆردمان كردووه، ئه‌مه‌یشی وه‌ك وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دوێنێی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ئاوه‌كانی هورمز و كه‌نداو گه‌ڕانده‌وه.