دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەو رێككەوتنەی بە ناوی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێران واژوو كراوە كۆتایی هات. دووپاتیشی كردەوە كە نایەوێ مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ لە ئەنكەرە بەر لە دەستپێكی لووتكەی ناتۆ رای گەیاند، كۆتایی بەو رێككەوتنە هاتووە كە بە ناوی "یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ كۆتایی شەڕ" لەگەڵ ئێران واژوو كراوە.
دۆناڵد ترەمپ دووپاتیشی كردەوە كە بە هیچ شێوەیەك نایەوێ مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات.
پێشتر ئەمەریكا و ئێران یاداشتێكیان واژوو كردووە بۆ وەستاندنی شەڕ لە ماوەی 60 رۆژ، دەبێت لەو ماوەیەدا رێككەوتنێكی گشتگیر بكەن، رێككەوتنەكە لە 18ی حوزەیرانی رابردوو بڵاو كرایەوە، كەچی ئەمڕۆ ترەمپ بە كۆتای هێنا. ئەو هەنگاوەی ترەمپ دوای ئەوە هات دوێنێ لە ناوچەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە هێرش كرایە سەر دوو كەشتیی قەتەری و سعوودی، بۆیە شەوی رابردوو وەك وەڵامێك ئەمەریكا هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی ئێران.