میدیای ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، سەردانەكەی پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا بۆ ئیسرائیل ئەنجام نادرێت و دەشڵێ، "هێزەكانی ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ شەڕ دەكەن".
بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، پیت هێگسیس سەردانی ئیسرائیل بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل لەسەر دۆسیەی ئێران و فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی ئەمەریكی بە توركیا كۆ ببێتەوە، كەچی كەناڵ 12ی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات كە پیت سەردانەكەی رەت كردووەتەوە.
هاوكات ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیل باس لەوە دەكات، ئیسرائیل ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەوەی دەست بە هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بكاتەوە. بۆیەیش سوپای ئیسرائيل لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا لەبارەی ئێرانەوە كۆبوونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، "رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران كۆتایی هات".