لەوكاتەی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران لە ئێران و عێراق بەڕێوە دەچێت و زۆرێك لە سەركردە و فەرماندە سەربازییەكانی ئێران بەشداری تیادا دەكەن، دوێنێ ئاڵۆزی باڵی سەر ناوچەكە كێشایەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە توركیا لە پەراوێزی كارەكانی لووتكەی ناتۆ رای گەیاند كە هێشتا ئەمەریكا گورزی بەهێزی لە تاران نەداوە و رەنگە لە چەند سەعاتی داهاتوو هێرشی تری سەربازی بكەنە سەر.
لەوكاتەی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی خامنەیی بەڕێوە دەچێت، ترەمپ دووپاتی كردەوە كە دەمانتوانی تەواوی سەركردەكانی ئێران لە رێوڕسمەكەدا بكوژین، پیت هیگسیس وەزیری بەرگری بە بیرۆكەی ئەنجامدانی ئەو كارە سەرسام بوو، وەك ئاماژەیەك بۆ تاوتوێكردنی بژارەكانی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی دوایی ئێران و پابەندنەبوونی بە رێككەوتنەكان.
ترەمپ ئاماژەی كرد كە هێرشەكانی شەوی رابردوو بۆ سەر ئێران بەهێز بوون، بەڵام هێشتا زۆر بەهێز لێمان نەداون، بۆیە ئەگەری هەیە لە چەەند سەعاتی داهاتوو ئەو كارە بكەین، ئەگەر پێویست بكات دەتوانین هێرش بكەینە سەر دامەزراوەكانی وزە و وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاو، تا ئێستەش كۆنترۆڵكردنی دوورگەی خارگی ئێران، كە ناوەندی سەرەكیی هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە، بژارەیەكە ئەگەر پێویست بكات.