میدیاكانی
ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاویان كرده‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له فڕۆكه‌خانه‌ی ئێرانشه‌هری سه‌ر به پارێزگه‌ی سیستان و به‌لووچستان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ڕووی داوه، ئه‌مه‌یش نوێترین پێشهاتی شه‌پۆلی بۆردمانه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ر ئێران، كه ئه‌مجار جیاواز له بۆردمانه‌كانی پێشوو ژێرخانی گواستنه‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كانیش به ئامانج گیران.
حاكمی شاری ئێرانشه‌هر ئاشكرای كرد، كه كارمه‌ندێكی ئاگركوژینه‌وه له ئه‌نجامی هێرش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه گیانی له ده‌ست داوه، جیا له‌وه‌ی زیانی زۆر به كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌ی پێوانه‌كردنی كه‌شانسی گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس" ئاشكرای كرد، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی دوو پردی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان له ئێران كردووه و لیستی ئامانجه‌كان به ته‌واوی فره‌وان بووه و ژێرخانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یشی كردووه‌ته ئامانج.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی چابهاری ئازاد ئاشكرای كرد، كه بورجی چاودێری تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی جووڵه‌ی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له شاری بوشه‌هری باشوور و ئێرانشه‌هر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌یش له شاری جغادك بیستراون.