وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حرێن و سوپای كوێت له دوو ڕاگه‌یه‌نراودا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كانیان به‌رپه‌رچی هێرشی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته داوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حرێن بڵاوی كرده‌وه، زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه له وڵات لێ ده‌درێ، به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر وڵات و چالاكی سیسته‌می به‌رگری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان، بۆیه داوا له هاووڵاتییان و نیشته‌جێبووانی وڵات ده‌كه‌ین، كه ڕوو له شوێنه ئارام و سه‌لامه‌ته‌كان بكه‌ن و چاودێری هه‌واڵ و زانیاری له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تر سوپای كوێت له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه به‌رگری ئاسمانی كوێت به‌رپه‌رچی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی ئێرانی ده‌بێته‌وه و ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ئاسمانی وڵات ده‌بیسترێن، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دوژمن و تێكشكاندنی درۆن و مووشه‌كه‌كانه له ئاسمانه‌وه.
پێشتر سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی
ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه بۆردمانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له به‌حرێن و كوێت كردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
میدیاكانی ئێران ڕاگه‌یه‌نراوێكی پاسدارانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی داوه، ژێرخان و دامه‌زروه سه‌ربازییه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ریفجان و عه‌لی سالم له كوێت و بنكه‌ی ئه‌لجفیر و شێخ عیسا له به‌حرێن به مووشه‌ك و درۆن بۆردمان كراون.