به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كۆنگرێسی به فه‌رمی له بڕیاری ده‌رهێنانی سووریا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی تیرۆر ده‌كه‌ن، ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و داوای له كۆنگرێسیش كردووه هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر.
سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا داوای له كۆنگرێس كردووه كه له ماوه‌ی 45 ڕۆژی داهاتوو بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بده‌ن و سووریا له لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر ده‌ربهێنن.
له ئه‌نكه‌ره و به‌ر له دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی سووریا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، ناوی سووریا له لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر ده‌رده‌هێنم، كه ئه‌مه‌ریكا لیسته‌كه‌ی دروست كردووه و له‌و باوه‌ڕه‌دام به زووی ئه‌و كاره ده‌كه‌م.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه پێداچوونه‌وه و چاوخشانه‌وه به بوونی سووریا له لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته هه‌نگاوی كرداره‌كی به‌و ئاراسته‌یه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
هه‌ر وڵاتێك ناوی له لیستی پشتیوانانی تیرۆر بێ، له كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كی ئه‌مره‌یكا بێبه‌ش ده‌كرێت، هاوكات هه‌نارده‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازی سه‌ربازی و به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاته به هیچ شێوه‌یه‌ك ناڕوات و له چه‌ندان جۆری مامه‌ڵه‌ی دارایی و بانكیش له دنیا بێبه‌ش ده‌بێت.
مانگێك پێش ئێسته تره‌مپ بڕیارێكی جێبه‌جێكردنی ده‌ركرد و كۆتایی به به‌رنامه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سووریا هێنا، ئه‌مه‌یش گۆشه‌گیری سووریا له سیسته‌می دارایی دنیا كۆتایی پێ ده‌هێنێت و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و به‌ڵێنانه‌یش هه‌ژمار ده‌كرێت، كه واشنتن به دیمه‌شقی داوه، به‌وه‌ی پشتیوان ده‌بێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا.