ئەردۆغان دەمانچەی بەخشییە سەركردەكانی ناتۆ و بەشێكیان رەتیان كردەوە

:: AM:10:36:09/07/2026 ‌
رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەر سەركردەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ناتۆ لە توركیا، دەمانچەیەك و كۆمەڵێك فیشەكی بەدیاریی پێدان، بەڵام بەشێك لە سەركردەكان رەتیان كردەوە.
 
كییەر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، كاتی گەڕانەوەی لە توركیا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی ئاشكرا كرد، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ هەر سەركردەیەكی بەشداری كۆبوونەوەكەی ناتۆ، دەمانچەیەكی ئامادە كردبوو، دەمانچەكە ناوی ئەو كەسەی لەسەر هەڵكۆڵرابوو كە پێشكەشی دەكرد، هاوكات كۆمەڵێك فیشەكیشی لەگەڵدا بوو.

ستارمەر ئاماژەی بەوەش كردووە، هەرچەندە ئەردۆغان نووسراوێكی فەرمیی هاوپێچ كردووە كە ئەو چەكانە لە رێكارەكانی هەناردەكردن دەبەخشێت، بەڵام ئەو ناچار بووە دەمانچەكە لە توركیا جێبهێڵێت، چونكە بردنی بۆ ناو خاكی بەریتانیا بەپێی یاساكانی وڵاتەكەی، بە پێشێلكاریی یاسایی هەژمار دەكرێت.

هاوكات رۆژنامەنووسان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، بەشی زۆری سەركردەكانی ئەوروپا دەمانچەكەیان رەت كردووەتەوە و گوتوویانە بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان رێگەی پێ نادرێت، بەشێكیشیان باسیان لەوە كردووە دیاری وەرگرتن تووشی لیێپرسینەوەیان دەكات، بۆیە رەتیان كردووەتەوە.

هاوكات گوتەبێژی حكوومەتی ئەڵمانیا رای گەیاند، فریدریچ مێرتس  راوێژكاری ئەڵمانیا هەمان دیاریی پێ دراوە. گوتەبێژەكە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا ئاشكرای كردووە، دەمانچەكەی مێرتس رادەستی باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنكەرە كراوە بۆ ئەوەی رێكارە یاساییەكانی بۆ تەواو بكرێت و وەك دیارییەكی فەرمی ببرێتەوە ئەڵمانیا.
سارسڵماز كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانی چەكە لە ئاستی توركیا پێكەوتوترین كۆمپانیای وەبەرهێنایی چەك و جبەخانەیە، ئەو دەمانچەی ئەردۆغان پێشكەشی سەركردەكانی ناتۆی كردووە بەرهەمی ئەو كۆمیانیا توركیەیە.



وشە - سۆران عەزیز