ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە ئاگرێكی گەورە لە لوڕستان لە رۆژئاوای ئێران لە ناو دامەزراوەیەكی پیشەسازی گەورە كەوتووەتەوە ، تا ئێستەیش هۆكارەكەی دیار نییە.
ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز ئاژانسی
رۆیتەرز ئاماژەی بە لێدوانێكی بەرپرسێكی لوڕستان كردووە كە بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، دامەزراوەی ئۆكسین باڵایش لە ناوچەیەكی پیشەسازی لوڕستان گڕی گرتووە.
بەرپرسەكە رای گەیاندووە، تیمەكانی ئاگركوێژینەوە و فریاكەوتن لە شوێنی رووداوەكەن و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەدەن، تا ئێستەیش هیچ هۆكارێك ئاشكرا نەكراوە و ئاماری زیانەكانیش بڵاونەكراوەتەوە.
زۆربەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە ئێران لە ماوەی رابردوودا، وەك رووداوی ئاسایی سەیر ناكرێن و بەڵكو گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت بەهۆی هێرشی ئەمەریكا یان ئیسرائیلەوە بن.