وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بە سەر عەلی ئەنساری سەپاند، كە گوایە سەرمایەدارێكی ئێرانییە و بەرپرسی پارەداركردنی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێرانە، وەزیری گەنجینەیش دەڵێ، "رابەری ئێران دابڕاوە و رژێمەكەیشی وا خەریكە دەكەوێت".
ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر عەلی ئەنساری سەپاند، لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی گەنجینە هاتووە، ئەنساری یەكێكە لە دیارترین ئەو كەسانەی كە بەرپرس بووە لە پارەداركردنی رابەری ئێران و موجتەبا خامنەیی.
هاوكات سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا دەڵێ، "رابەری ئێران دابڕاوە و رژێمەكەیشی خەریكە دەكەوێت".
ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا چەند سەعاتێك دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئێران داوای بەردەوامبوونی دانوستاندنی كردووە و ئەمەریكایش رازی بووە.